لە رۆژانی ڕابردوودا، سەعدون غەزالی پاش بانگهێشت کردنی لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە، بە مەبەستی تێپەراندنی ماوەی بەندکرانەکەی رەوانەی زیندانی ناوەندی شاری مەهاباد کرا.
ئەو هاووڵاتییە مانگی پووشپەڕی ساڵی ڕابردوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و رەوانەی یەکێک لە گرتووخانەکانی شاری ورمێ کرابوو و پاش ماوەیەک لێپرسینەوە بە دانانی بارمتەی 3 ملیاردی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. ناوبراو دواتر لە لایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقیلابی مەهابادەوە بە سەرۆکایەتی “سییامی” بە تۆمەتی “تێکدانی ئەمنییەتی وڵات” حوکمی 1 ساڵ زیندانی تەعزیری و 1 ساڵ زیندانی تەعلیقی بەسەردا سەپێندرا.
