کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لە شاری مەریوان لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لە شاری مەریوان لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە

هاووڵاتییەک لە شاری مەریوان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.

ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “ئەرکان ئەحمەدی” خەڵکی ناوچەی هەنگەژاڵ، بە هێرشی ئەو هێزانە بۆسەر ماڵەکەی بەو پەری توندوتیژی و بە بێ هێچ هۆکارێک دەستبەسەر و لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەمالەکەی بێبەش کراوە. تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن، دۆخی تندروستی و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەردەستدا نیە.