کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

کوژرانی هێزێکی پاسەوانی سنوور لە تێکهەڵچوونێکی سەربازی لە پاوە

کوژرانی هێزێکی پاسەوانی سنوور لە تێکهەڵچوونێکی سەربازی لە پاوە 2

بە وتەی بەرپرسانی هێزەکانی پاسەوانی سنووری کۆماری ئیسلامی، لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی سەربازی لە سنووری پاوە یەکێک لە ئەندامانیان کوژراوە.

بە پێی ڕاپۆرتە ناوخۆییەکان، ئەو هێزەی ڕژیم کاتی ئەنجامی ئەرکەکەی گوللەی بەر کەوتووە و بە هۆی سەختی برینەکەیەوە کوژراوە. جێگای ئاماژەیە کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی تێکهەڵچوونەکە رەت دەکەنەوە، بەڵام بەرپرسانی هێزی پاسەوانی پاوە ڕایانگەیاندووە کە یەک لە ئەندامانیان بە هۆی بەرکەوتنی گوللە کوژراوە.