کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گوشار بۆ سەر کەشاوەرزان لە کوردستان و نەکڕینی بەرهەمەکانیان

گوشار بۆ سەر کەشاوەرزان لە کوردستان و نەکڕینی بەرهەمەکانیان 2

بەپێی دوایین زانیارییەکان، سێ ناوەندی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە ناوچەی تیلەکۆی شاری سەقز، بەرهەمی جووتیاران وەرناگرن و تەنانەت ڕێگری لە ناردنی بەرهەمەکان بۆ شارەکانی دیکە دەکەن.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ناوەندەکانی وەرگرتنی گەنم و بەرهەمی جووتیاران لە ناوچەی تیلەکۆی سەقز، بۆ چەندەمین جاری بەردەوام بە بیانووی نەبوونی کرێکارا، نەبوونی شوێنی ڕاگرتنی گەنم و هەروەها داخستنی کۆگاکان، گەنمی جووتیاران وەرناگرن و ئەمەش مەترسی دەخاتە سەر داهاتووی پیشەیی هاووڵاتیان. شایانی باسە کە کۆمەڵێک لە جووتیاران بە مەبەستی ڕادەستکرانی گەنمەکانیان، سەردانی بۆکانیان کردووە، بەڵام پێیان ڕاگەیندراوە کە لە ئەگەری ڕادەستکرانی گەنمەکانیان لە شاری بۆکان، پشکی کودی کیمیایی بۆ ساڵێکی دیکە پێیان نادرێت و ئەمەش گوشارێکی چەند هێندەی خستووەتە سەریان.