رۆژی ڕابردوو، 5 هاووڵاتی کورد خەڵکی ناوچەی “سەردوش” سەر بە شارستانی مەریوان، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کراون.
بە پێی دوایین زانیارییەکان، ئەو هاووڵاتییانە بە ناوەکانی “زانیار تەوانا، ئازاد نەورۆزی، پویا کاک محەممەدی، زانیار قادری و شیرزاد عەبدی” بە هێرشی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر ناوچەی سەردوش، بە بێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر کراون. شایانی باسە کە تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە دۆخی تندروستی، شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵیان لەبەردەستدا نیە.
