بەپێی دوایین ئامارەکان، لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 60 هاووڵاتی کورد لە شارە جیاوازەکانی کوردستان دەستبەسەر کراون.
بە پێی ئەو ئامارە، زۆربەی ئەو کەسانە بە بێ بەڵگەی قەزایی و بە هێرشی هێزەکانی ڕژیم بۆ سەر ماڵ یان شوێنی کارەکانیان و بە زۆرەمڵێ دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کراون. شایانی باسە کە ژمارەیەکی زۆر لەو هاووڵاتیانە هێشتا بە شێوەیەک کە چارەنووسیان دیار نییە، لە گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکانی ڕژیمدا ڕاگیراون و کۆمەڵێکی دیکەش بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کراون.
