ڕۆژی ڕابردوو، شۆفێران و دانیشتووانی شاری بانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی کەمیی بەنزین و قەیرانی سووتەمەنی لە وێستگەکانی شارەکەدا، ناڕەزایەتیی توندیان دەربڕی.
بەپێی ئەو ڤیدیۆ و ڕاپۆرتانەی بڵاو کراونەتەوە، ڕیزێکی زۆر درێژ لە ئۆتۆمبێلەکان لە بەردەم وێستگەکانی سووتەمەنیی شاری بانەدا دروست بووە. شۆفێران ئاماژە بەوە دەکەن کە بەنزینی حکوومی زۆر بەکەمی دەست دەکەوێت و وێستگەکان زۆربەی کاتەکان لە سووتەمەنیی پێویست بەتاڵن. ئەم دۆخە بووەتە هۆی ئەوەی کە خەڵک بۆ درێژەدانی کارەکانی ڕۆژانەیان پەنا بۆ کڕینی بەنزینی ئازاد بەرن، کە نرخەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە.
