کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی مەنسور کەربەلایی بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمی زیندانەکەی

دەستبەسەرکرانی مەنسور کەربەلایی بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمی زیندانەکەی

بە پێی ڕاپۆرتەکان، مەنسور کەربەلایی بە مەبەستی تێپەراندنی ماوەی بەندکرانەکەی رەوانەی زیندانی بۆکان کراوە.

ئەو هاووڵاتییە کە ساڵی ڕابردوو حوکمی 10 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو، رۆژی سێشەممە 3ی خەرمانان لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی و بە بێ ئاگاداری پێشووتر دەستبەسەر و پاش گواستنەوە بۆ دادگا، رەوانەی زیندانی بۆکان کرا. جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو ساڵی ڕابردوو هاوکات لەگەڵ چەند هاووڵاتی دیکە بە تۆمەتی “ئەندامەتی حیزبەکانی رۆژهەڵات و تێکدانی ئەمنییەتی وڵات” دەستبەسەر کرا.