کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

جێبەجێ کرانی سزای قامچ و زیندان بەسەر دوو هاووڵاتی لە قوروە

جێبەجێ کرانی سزای قامچ و زیندان بەسەر دوو هاووڵاتی لە قوروە 1

رۆژی شەممە 31ی گەلاوێژ، حوکمی زیندان و سزای قامچ بەسەر دوو هاووڵاتی دەستبەسەرکراو لە رەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبارەوە، جێبەجێ کرا.

“نەدا دەدەجانی و ستایش سورابی” رۆژی شەممە 31ی گەلاوێژ، پاش بانگهێشتیان بۆ دادگای سزاکانی قوروە دەستبەسەرکران و سزای قامچ کە پێشتر بەسەریاندا سەپێتدرابوو، جێبەجێ کرا. هەروەها ئەو دوو هاووڵاتییە بە مەبەستی تێپەراندنی ماوەی بەندکرانەکەیان بۆ زیندانی ناوەندی سنە گوزرانەتەوە. جێگای ئاماژەیە کە ئەو دوو کچە پێشتر داوای پابەندی ئەلیکترونییان کردبوو، بەڵام نەک تەنیا وڵامیان پێنەدراوەتەوە، بەلکوو هاوکات حوکمی زیندانیشیان بەسەریاندا سەپێندرا.