لە رۆژانی ڕابردوودا، 5 هاووڵاتی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە لە شارەکانی شنۆ و ئیلام دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کراون.
ئەو هاووڵاتییانە بە ناوی، “یونس بەکری، روحۆڵڵا غوڵامی، یاسر هەواسی، سەعدون داستار و رەحمان ئازەرەخش” لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە بێ نیشاندای بەڵگەی قەزایی دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کراون و تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە دۆخی تەندروستی، شوێنی ڕاگرتن، هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵیان لەبەردەستدا نیە.
