کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانلەدەستدانی چالاکێکی کوردی یارسان بە تەقەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات

گیانلەدەستدانی چالاکێکی کوردی یارسان بە تەقەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات

بەپێی ڕاپۆرتەکان، چالاکێکی کوردی یارسان و خەڵکی شاری کرماشان، بە تەقەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم گیانی لەدەستداوە.

ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “پوریا نادری” سەرەتا لە ڕەوتی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییە هاوکات لەگەڵ دوو برای دیکەی دەستبەسەر و پاش سێ مانگ بە دانانی بارمتە، بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرابوو. شایانی باسە کە ناوبراو وڵامی هیچ یەک لە بانگهێشت نامەکانی ناوەندە قەزاییەکانی ڕژیمی نەدابووەوە و لە لایەن دەمودەزگا ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بە دوایەوە بوون. بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو هاووڵاتییە ڕێکەوتی ٢٩ی گەلاوێژ، پاش تێکهەڵچوونێکی چەکداری لەگەڵ هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی، بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم گیانی لەدەستداوە و هێشتا تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.