بەپێی دوایین زانیارییەکان، کۆڵبەرێکی کورد و خەڵکی شاری سەردەشت، بە تەقەی هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ناوچە سنوورییەکانی “بەردەسپی” سەردەشت، گیانی لە دەستدا.
ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “یوسف مامەپوور”، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی، هاوکات لەگەڵ گروپێکی دیکە لە کۆڵبەران، لە لایەن هێزەکانی پاسەوانی سنووری ڕێژیمەوە درایە بەر دەسڕێژی گوللە و بە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە. شایانی باسە کە تەرمی ناوبراو، هێشتا لە لایەن ناوەندە حکومییەکانەوە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.
