کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ڕاگەیاندنی ئامادەیی ناتۆ بۆ بەرگری لە وڵاتانی ئەندام لە بەرامبەر هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی

ڕاگەیاندنی ئامادەیی ناتۆ بۆ بەرگری لە وڵاتانی ئەندام لە بەرامبەر

ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی گەلاوێژ، بەرپرسێکی باڵای هاوپەیمانیی ناتۆ، ڕایگەیاند کە ئەم هاوپەیمانییە بەتەواوی ئامادەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر جۆرە هەڕەشەیەک و پاراستنی سەرجەم وڵاتانی ئەندام

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەیفاینانشەڵ تایمز، ئەگەر دۆناڵد ترەمپ شەڕەکە فراوانتر بکات، هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بەدوای ئامانجە ئەمریکییەکاندا دەگەڕێن لە باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا، بەتایبەتی لە وڵاتی بۆلغارستان. لەم پەیوەندییەدا، بەرپرسەکەی ناتۆ بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە کە سیستەمی بەرگری و ڕێگریی هاوپەیمانییەکەیان زۆر بەهێز و کاریگەرە. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە کە هەر لە ئەمساڵدا، بەرگریی ئاسمانیی ناتۆ توانیویەتی بە سەرکەوتوویی ڕێگری لە چەندین مووشەکی بالیستی بکات کە لە ئێرانەوە ئاراستەی تورکیا کرابوون.