کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی حوکمی پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری بە سەر سوهەیل عەرەبی

سەپاندنی حوکمی پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری بە سەر سوهەیل عەرەبی 2

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە تاران، سزای پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەرسوهەیل عەرەبی، چالاکی سیاسی و وێبلاگنووسی کورددا سەپاند. ئەم بەندکراوە سیاسییەی پێشوو کە خەڵکی شاری بیجاڕ و دانیشتووی تارانە، جگە لە زیندان، سزای قەدەغەکردنی چالاکیشی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ دەرچووە.

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەم بڕیارە نادادپەروەرانەیە ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی بەسەریدا سەپێندراوە و بە شێوەی فەرمی بەم چالاکە کوردە ڕاگەیەندراوە. لە دەقی حوکمەکەدا، دەزگای قەزایی ڕژیم تۆمەتیکۆبوونەوە بە مەبەستی ئەنجامدانی تاوان دژی ئاسایشی وڵاتی داوەتە پاڵ ناوبراو. بەم شێوەیە و لەسەر بنەمای ئەم تۆمەتە بێ‌بنەمایە، سوهەیل عەرەبی سزای پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە کە دەبێت بەتەواوی تێپەڕێندرێت. هەروەها وەک سزایەکی تەواوکەر، بۆ ماوەی دوو ساڵ بەتەواوی لە هەر جۆرە چالاکییەک و بەکارهێنانێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بێبەش کراوە. جێگای ئاماژەیە کە سوهەیل عەرەبی پێشتریش چەندین جار بەهۆی چالاکییە مەدەنی و سیاسییەکانیەوە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و ساڵانێکی زۆری تەمەنی لە زیندانەکانی ڕژیمدا بەسەر بردووە.