کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی ئیسرایل بۆسەر فرۆکەخانەیەکی سەربازی لە سووریا

هێرشی ئیسرایل بۆسەر فرۆکەخانەیەکی سەربازی لە سووریا 2

بە پێی ڕاگێندراوی میدیاکانی سووریا، ئەرتەشی ئیسرایل فرۆکەخانەیئەبۆڵزهوری لە پارێزگای ئیدلەبی سووریا بە ئامانج گرتووە.

بە پێی دوایین زانیارییەکان، هێزەکانی ئیسرایل باندی سەرەکی فرۆکەخانەکەیان بوردمان کردووە و خەسارەتێکی زۆریان پێگەیاندووە بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. جێگای ئاماژەیە کە سەرچاوە ناوخۆییەکانی سووریا پێش لە هێرشەکە ڕایانگەیاندبوو کە درۆنەکانی ئیسرایل بۆ ناسینی ناوچەکە چەندین کاتژمێر هاتووچۆیان کردووە. لە بەرامبەردا، ئەرتەشی ئیسرایل ڕایگەیاندووە کە هۆکاری ئەو هێرشە، ڕێگری کردن لە هەناردنی کەرەستەی سەربازی و لۆجستیکی تورکیا کە بریتین لە، ڕادار، درۆن و هێزی سەربازی بۆ ئەو پێگە سەربازییە بووە.