بە پێی ڕاپۆرتەکان، هەناردە نەوتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە هەموو لەنگەرگەکان بە هۆی گەمارۆی ئەمریکاوە گەیشتووە بە کەمترین ئاستی خۆی.
یەکێک لە بەرپرسانی وەزارەتی دارایی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە هاتووچۆ کردنی کەشتییەکان لە دوورگەی خارک بە تەواوی ڕاگیراوە و لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا، گۆشارە ئابووریەکان بۆسەر ڕژیم زیاتر دەبێتەوە. هەروەها ئەو کەسە ئاماژەی بەوە کردووە کە کۆماری ئیسلامی زیاتر لە 60 لە 100ی حەقدەستی هێزە سەربازییەکان و ئەمنییەکان و کارمەندانی دەولەتی، لە رێگای فرۆشتنی نەوت بە دەست دێنێت.
