کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانلەدەستدانی کۆلبەرێک پاش یەک ساڵ ماننەوە لە نەخۆشخانە

گیانلەدەستدانی کۆلبەرێک پاش یەک ساڵ ماننەوە لە نەخۆشخانە 2

بە پێی ڕاپۆرتەکان،میلاد تەبەدکۆلبەرێکی خەڵکی شاری مەریوان کە ساڵی ڕابردوو بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم بەریندارببوو، رۆژی ڕابردوو گیانی لەدەستدا.

ناوبراو رێککەوتی 3ی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو، کاتی کۆلبەری لە سنووری تەتەی هەورامان لە لایەن هێزە پاسەوانە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی تەقەی لە کرا و گوللە بەر سەری کەوتبوو و رەوانەی نەخۆشخانەی بووعەلی لە مەریوان کرا. ئەمە لە کاتێکدایە کە ناوبراو پاشان بە هۆی قورسی برینەکانیەوە بۆ نەخۆشخانەی سنە ڕاگوێزرایەوە و یەک ساڵ لە ژێرچاودێری پزیشکیدا بووە، بەڵام بە هۆی سەختی برینەکانی لە ئەنجامدا رۆژی سێشەممە 27ی گەلاوێژ گیانی لەدەستدا.