کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی گرژی و پێکدانانەکانی نێوان حوسییەکان و دەولەتی یەمەن

بەردەوامی گرژی و پێکدانانەکانی نێوان حوسییەکان و دەولەتی یەمەن 1

رۆژی ڕابردوو، ئەرتەشی یەمەن رایگەیاند کە حوسییەکان جارێکیتر هێرشیان کردە سەر گەرووی باب ئەلمەندەب.

بە پێی ئەو ڕاگێندراوە، حوسییەکان لە رێگەی دوو مووشەکی بالستیکەوە هێرشیان کردووەتە سەر چەند ئامانجێک لە گەرووی باب ئەلمەندەب، بەڵام هیچ ئاماژەیەک بە ئاستی زیانەکان نەکراوە. هەروەها ئەرتەشی یەمەن ئاماژەی بەوە کردووە کە کە ئەو گرووپە لە ماوەی یک مانگی ڕابردوودا بە هاوکاری لەگەڵ کۆماری ئیسلامی چەندین جار هێز و کەشتییەکانی دەولەتی یەمەنییان لە گەرووی باب ئەلمەندەب بە ئامانج گرتووە و بە توندی هەڕەشەی لەو گرووپە کردووە.