کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی بەرپرسێکی باڵای حەشدی شەعبی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە

دەستبەسەرکرانی بەرپرسێکی باڵای حەشدی شەعبی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی

لە رۆژانی ڕابردوودا، هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەرپرسێکی باڵای هەواڵگری حەشدی شەعبییان لە پارێزگای زیقار دەستبەسەر کرد.

ب وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان،عەباس حسێن مەتەربە هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر مالەکەی و بە تۆمەتی هێرش بۆ سەر هێز و بەرژەوندییەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراقدا دەستبەسەر کراوە. جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو یەکێک لە فەرماندە مەیدانییەکانی گرووپی حەشدی شەعبی و بەرپرسی ئۆپراسیۆنەکانی نزیک بە بەغداد بووە. لە بەرامبەردا، حەشدی شەعبی هەڕەشەی وڵامدانەوەیەیان بە عەلی زەیدی کردووە و ڕایانگەیاندووە کە هەڵوێستی فەرمییان بەرامبەر بە سەرۆک وەزیران دەبێت.