بە پێی ڕاپۆرتەکان، وتەبێژی سپای پاسداران ئیدعاکانی دۆنالد ترامپ سەبارەت بە بوونی کەناڵی پەیوەندی نهێنی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا رەتکردووە.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا، رۆژی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سپای پاسداران بە شێوەیەکی نەهێنی و ڕاستەوخۆ لە پەیوەندیدایە و دەبێ بە تەواوی تەسلیم ببن. لە بەرامبەردا، وتەبێژی سپای پاسداران ڕایگەیاندووە کە بە هۆی پابەند نەبوونی ئەمریکا بە رێککەوتنەکان هیچ جۆرە دانوستانێک لەگەڵیان نەکراوە.
