لە رۆژانی ڕابردوودا، 5 کرێکار لە شارەکانی ئیلام، مەهاباد و ئاشخانە بە هۆی نەبوونی ئیمەنی شوێنی کار بریندار یان گیانیان لەدەستدا.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارێکی بیناسازی لە ناوچەی “بام” سەر بە پارێزگای ئیلام، بە هۆی کەوتنە خوارەوەی لە بەرزاییەوە بە سەختی بریندار و سێ کارمەندی ئاگر کوژێنەوە لە ئەنجامی فریا کەوتنێکی خێرا لە شاری مەهاباد بۆ مالێک کە ئاگری لێکەوتبوو، بە سەختی برینداربوون و رەوانەی نەخوشخانە کران. هەروەها کرێکارێکی تەمەن 65 ساڵی کارگەیەک لە ئاشخانە، بە هۆی بایەخ نەدانی بەرپرسان بە ئیمەنی شوێنی کاری کرێکاران، تووشی ڕووداو بوو و گیانی لەدەستدا.
