کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

بە ئامانجگرتنی سێ کەشتی بازەرگانی لە ماوەی تەنیا ٧٢ کاتژمێردا لە گەرووی هورموز

بە ئامانجگرتنی سێ کەشتی بازەرگانی لە ماوەی تەنیا ٧٢ کاتژمێردا لە

بە پێی دوایین ڕاپۆرتەکان ناوەندی هاوبەشی زانیارییە دەریاییەکان، لە ماوەی تەنیا ٧٢ کاتژمێردا، سێ کەشتی بازەرگانی لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بە ئامانج گیراون.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، لە ڕۆژانی ١٤ و ١٥ی ئاگۆستدا، سەرەتا دوو کەشتی بازەرگانی لە کاتی دەرچوون لە گەرووی هورموزەوە بە چەندین موشەک و پەهپادی ئینتحاری بە ئامانج گیراون و زیانیان بەر کەوتووە. هەروەها کەشتییەکی دیکەش کاتی تێپەڕبوونی لە گەرووی هورموز لە لایەنەکی نەناسراوەوە بە ئامانج گیراوە و زیانێکی کەمی بەرکەوتووە. لە درێژەی ڕاپۆرتەکاندا ئاماژە بەوە کراوە کە لەم ڕووداوانەدا زیانی گیانی بەر پێرسۆنێلی کەشتییەکان نەکەوتووە و لە سەلامەتیدان.