ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی، یادداشتنامەی ئیسلام ئاباد لە نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا کۆتایی هات و هێشتا کێشەکانی نێوان ئەو دوو لایەنە چارەسەر نەکراوە.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئاماژەیان بەوە کردووە کە لە سەرەتاوە ئاگربەستێک لە نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمریکادا لە ئارادا نەبووە تاکوو ئاگربەستەکە درێژەی پێ بدرێت یان نوێ بکرێتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی وڵاتی پاکستان وەکوو نێوەندگێری دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی، لە هەوڵی نوێ کردنەوەی یادداشتنامەکەدان، بەڵام تاکوو ئێستا هیچ هێمایەک لە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان دیاری نەکراوە و ڕۆژ بە ڕۆژ ئاڵۆزییەکان قووڵتر دەبنەوە.
