ڕۆژی ڕابردوو، “ئەمجەد ئەمینی و موژگان ئیفتخاری” دایک و باوکی گیانبەختکردوو “ژینا ئەمینی“، دژ بە وتەکان و بێڕێزییەکانی نوێنەری مەلایر لە پارلەمانی کۆماری ئیسلامی، بە بڵاوکردنەوەی نووسراوەیەک هەڵوێستی توندی خۆیان دەربڕی.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، باوک و دایکی ئەو گیانبەختکردووە ئاماژەیان بەوە کردووە کە کچەکەیان هاوکات لەگەڵ ئەوەی کە لە تەمەنێکی کەمدا بە هۆی توندوتیژی هێزە جەنایەتکارەکانی ڕژیمەوە گیانی بەختکرد، بەڵام بوو بەهێمایەک بۆ ئازادی خەڵکی کودرستان و ئێران. لە درێژەی نووسراوەکەدا بە توندی لە وڵامی نوێنەری مەلایردا جەخت لە سەر ئەوە کراوەتەوە کە ناو و یادی ژینا ئەمینی، هاوکات لەگەڵ هەزاران گیانبەختکردووی دیکەی ڕێگای ئازادی لە ئێران و کوردستان، لە مێژوودا دەمێنێتەوە.
