رۆژی ڕابردوو، 4 هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی شنۆ، بۆکان و مەهاباد لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کران.
ئەو هاووڵاتییانە بە ناوەکانی “مەسعوود ئاڵانی، ئەمیر سلێمانی، ئیسماییل بادسار و زەکەریا بادسار” لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە بێ بەڵگەی قەزایی دەستبەسەر کراون. شایانی باسە کە ئەو هاووڵاتییانە تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵیان لەبەردەستدا نیە و لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەمالە و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراون.
