بەپێی دوایین هەواڵەکان، بە هۆی هاتنی بوومەلەرزەیەکی زیاتر لە ٧ پلە لە ڕۆژهەڵاتی ئەندۆنێزی، زیاتر لە ٢٠ شارومەندی ئەو وڵاتە گیانیان لە دەستدا.
بە وتەی بەرپرسانی ئەو وڵاتە، سەرەڕای گیانلەدستدانی ئەو ژمارەیە لە شارومەندان، بە دەیان کەسی دیکەش بریندار یان بە تەواوی بێسەروشوێنن. لە هەمان کاتدا ناوەندی بومەلەرزەزانیی ئەورووپا و دەریای نێوەڕاست هۆشدارییان لە ئەگەری ڕوودانی شەپۆلەکانی تسۆنامی لە ناوچەکەدا داوە و داوای لە خەڵک کردووە کە لە کەناراوەکانی ناوچەکە دوور بکەونەوە.
