بەیانی رۆژی ڕابردوو، حووسیەکان لە رێگەی درۆنی ئینتیحاری و مووشەکی بالستیکەوە هێرشیان کردووەتە سەر چەند ئامانج لە کەناراوەکانی یەمەن.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، پارێزگاکانی مەخا و مەئرب لە لایەن حووسییەکانەوە بە ئامانج گیراوە و لە ئەنجامدا، 2 کەس کوژراون و 6 کەسیش برینداربوون. بە وتەی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، سیستمی بەڕگری یەمەن توانیویەتی رێگری لە درۆنەکان بکات و لە وڵامی ئەو هێرشانە، هێزەکانی یەمەن پێگەکانی حووسیەکان و میلیشیاکانی کۆماری ئیسلامییان لە ناوچەی “حەریب” سەر بە پارێزگای شەبوە و جوبە لە پارێزگای مەئرب و هەروەها چیای هێلان لە رۆژئاوای هەمان پارێزگا کردووەتە ئامانج.
