لە رۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەک خەڵکی شارستانی خۆی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “بەهمەن مودیرزادە” تەمەن 39 ساڵ و خەڵکی ناوچەی “قتور” سەر بە شارستانی خۆی و هەروەها ئەندامی شۆرای شاری ئەو ناوچەیە، رێککەوتی 13ی گەلاوێژ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و سەرەرای تێپەربوونی 5 بەسەر دەستبەسەرکرانیدا و بەدوادا چوونەوەی بنەمالەکەی لەسەر دۆخی تەندروستی، شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵی، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نیە.
