لە رۆژانی ڕابردوودا، دوو بەکرێگیراو و بەشداری سەرکوتکردنی خەڵک لە رەوتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵانی ڕابردوو لە لایەن کەسانی نەناسراو کوژراون.
بە پێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ئەو کەسانه بە ناوەکانی سالار رەنگامێز خەڵکی سنە و عۆمەر دێهقان خەڵکی ناوچەی گاگشی خوارەوە سەر بە پارێزگای مەهاباد، بە تەقەی چەند چەکداری نەناسراو کوژراون. شایانی باسە کە بە پێی ڕاپۆرتە ناوخۆییەکان، ئەو دوو کەسە دەستیان لە سەرکوتکردنی هاووڵاتیان لە ناڕەزایەتییەکانی ژن، ژیان ئازادی و بەفرانباری ساڵی پێشوودا هەبووە، و هاوکات لە لایەن هێزە ئەمنیەکان و ناوەندە حکوومییەکانەوە ئەرکی بڵاوکردنەوەی ماددەی هۆشبەر لە شارە جیاوازەکانی کوردستان پێیان سپێردرابوو.
