بەپێی دوایین زانیارییەکان، لەدرێژەی گوشارەکانی ناوەندە قەزاییەکانی ڕژیم بۆ سەر هاووڵاتیان، دەزگای قەزایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، سزایەکی قورسی بەسەر “ئەمیرحوسێن ئەفرا“، لاوی کورد و خەڵکی “ئاشخانە“ی سەر بە پارێزگای خۆراسانی باکووردا سەپاند.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەم لاوە کوردە بەبێ ئەوەی لە ناڕەزایەتییەکاندا بەشداری کردبێت، لە شەپۆلی دەستبەسەرکردنی بەکۆمەڵی خەڵکدا دەستبەسەر کرابوو. دادگای ئینقلابی ڕژیم لە شاری ئاشخانە، بەبێ ئامادەبوونی ئەو هاووڵاتییە لە دانیشتنەکەدا، تۆمەتەکانی “تێکدانی ئەمنیەتی وڵات” و ” تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزە سەرکوتگەرەکان“ی خستووەتە پاڵی. ئەم حوکمە نادادپەروەرانەیە لە سەرەتای مانگی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوییەوە بە شێوەی زارەکی پێی ڕاگەیەندراوە و ناوبراویش بە ناڕەزایەتیی دەربڕیوە.
