کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادی هاووڵاتییەکی کورد لە زیندانی قروە

ئازادی هاووڵاتییەکی کورد لە زیندانی قروە 2

لە رۆژانی ڕابردوودا، ئەمیر خالدیان هاووڵاتی خەڵکی شاری قروە و تەمەن 34 ساڵ پاش 50 رۆژ بەندکران لە زیندانی قوروە ئازاد کرا.

ناوبراو لە دەستپێکی مانگی جۆزەردانەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم و بە بێ بەلگەی قەزایی و هیچ هۆکارێک دەستبەسەر کرابوو و سەرەرای بەدواچوونەوەی بنەمالەکەی لە ناوەندە قەزاییەکان بۆ هۆکاری دەستبەسەرکران و چارەنووسی دۆسییەکەی، هێشتا ڕوون نەکراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو لە زیندانی ناوەندی شاری قروە دژ بە ناروونی چارەنووسی و بەردوامی دەستبەسەرکرانی، مانی لە خواردن گرت، بەڵام سەرەرای تێپەر بوونی چەندین حەفتە، بەرپرسانی دەزگای قەزایی وڵامی داخوازییەکانیان نەدابووەوە. شایانی باسە کە ئەمیر خالدیان پێشتر لە رەوتی ناڕەزایەتییەکانی شۆرشی ژینا لە ساڵی 1401ەوە دەستبەسەر و پاش دوو حەفتە لە یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەکانی شاری سنە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.