بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، دوو هاوژین و توێژەری زانستە پزشکییکەکانی زانکۆی ورمێ سەرەرای تێپەربوونی ١ مانگ دەستبەسەرکران، هێشتا چارەنووسیان نادیارە.
کەژاڵ مۆبارەکی تەمەن 40 ساڵ و خەڵکی شاری دێولان و هەروەها هاوژینەکەی جەمال ئەحمەدزادە خەڵکی مەهاباد، لە توێژەرانی زانستە پزشکیییەکانی زانکۆی ورمێ، زیاتر لە 1 مانگە کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ گواسترانەتەوە. شایانی باسە کە ئەو دوو کەسە لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراون و هەروەها تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران و ناوەندی دەستبەسەرکەر و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پالی ئەو هاووڵاتییانە لەبەردەستدا نیە.
