کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مەترسی سەپاندنی حوکمی سێدارە بە سەر هاووڵاتییەکی کورد لە زیندانی قەرچەکی وەرامین

مەترسی سەپاندنی حوکمی سێدارە بە سەر هاووڵاتییەکی کورد لە زیندانی

بەپێی دوایین زانیارییەکان، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری سەقز و بەندکراو لە زیندانی قەرچەکی وەرامین، مەترسی سەپاندنی حوکمی سێدارەی لە سەرە.

ئەو هاووڵاتییە بە ناویشەمسی خوسرەویتەمەن 44 ساڵ، رێککەوتی 14ی رەشەمەی ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە لە کەرەج دەستبەسەر کرابوو و پاش کۆتایی هاتنی ماوەی لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتووخانەکانی ئەو شارە، رەوانەی زیندانی قرچک وەرامینی تاران کرابوو. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوبراو لە دوایین کۆبوونەوەی لە لقی 15ی دادگای ئینقلابی تاران بە سەرۆکایەتیئەبولقاسم سەلەواتی، تۆمەتیافساد فی العرض، هاوکاری لەگەڵ ئیسرایل و حیزبە کوردییەکانیبەسەردا سەپێندراوە.