کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ورمێ بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی بەندکرانەکەی

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ورمێ بە مەبەستی تێپەڕاندنی 1

ڕۆژی یەکشەممە ١١ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی،شایان هۆشیار، چالاکی مەدەنی و خەڵکی شاری ورمێ، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی سزای سێ ساڵ و هەشت مانگ بەندکرانەکەی دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، شایان هۆشیار کە خوێندکاری دکتۆرای مێژوویە، پێشتر لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ڕژیم لە ورمێ بە تۆمەتیتەبلیغ دژ بە ڕژیمحوکمی سێ ساڵ و هەشت مانگ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندرابوو. ناوبراو ڕێکەوتی ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٤ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرابوو و پاش تێپەڕاندنی ماوەیەک لە زیندانی ناوەندی ورمێ، بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرابوو.