کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی حوکمی سێدارە بە سەر هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ئیلام

سەپاندنی حوکمی سێدارە بە سەر هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ئیلام 2 1

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، دەزگای قەزایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، حوکمی سێدارەی بەسەرمەهدی ڕۆشەنی، چالاکی سیاسیی کورد و خەڵکی شارستانی مەلەکشایی سەر بە پارێزگای ئیلامدا سەپاند.

مەهدی ڕۆشەنی لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ١٦ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوودا لە شاری مەلەکشایی، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کرا. بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەم چالاکە سیاسییە لە دۆسیەیەکی پڕ لە ناڕوونیدا بە تۆمەتی ئەمنی و کوشتنی یەکێک لە هێزەکانی پۆلیسی ڕژیم حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە. سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هێزەکانی ڕژیم بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، ئەم زیندانییەیان خستووەتە ژێر قورسترین ئەشکەنجەی جەستەییەوە. شایانی باسە کە ئەو کەسانەی کە پاش گواستنەوەی بۆ تاران چاویان پێی کەوتووە، باس لەوە دەکەن کە هیچ جێگەیەکی ساغ بە لەشیەوە نەماوە و جەستەی پڕ بووە لە شوێنەواری لێدانی شەڵاق و شۆکی کارەبایی.