کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

سەرکوت لەژێر سێبەری شەڕدا سەبارەت بە شەپۆلی نوێی لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسی لە ئێران

IMG 5817

کۆماری ئیسلامی لە مانگەکانی دواییدا جارێکی دیکە پەتی سێدارەی کردووەتەوە بە یەکێک لە سەرەکیترین ئامرازەکانی حوکمڕانیی خۆی. ئەمجارەیان، لەژێر پەردەی شەڕ و بە پەنابردن بۆ دروشمیئەمنییەتی میللی،بازنەی سەرکوتی قەزایی بە شێوەیەکی بێوێنە فراوان بووە و زنجیرەیەک لە خۆپیشاندەرانی سەر شەقام، زیندانیانی سیاسی وتۆمەتبارانی بەناوی “سیخوڕیگرتووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، خاڵی وەرچەرخانی ئەم شەپۆلە، ۹ی ڕەشەمەی ۱۴۰۴ و هاوكات بوو لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی چل ڕۆژە، لەو بەروارەوە، دەزگای سەرکوتی دادوەری خێراییەکی زیاتری بەخۆیەوە بینی. لەم ماوەیەدا، لانیکەم ۵۳ زیندانیی سیاسی لەسێدارە دراون: ۱۲ کەس بە تۆمەتی سیخوڕی، ۲۶ کەس لە دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی بەفرانباری ۱۴۰۴، دوو کەس لە خۆپیشاندەرانی ڕاپەڕینی «ژن، ژیان، ئازادی» و ۱۳ زیندانیی سیاسیی سەر بە گرووپە دژبەرەکانی دەسەڵات.

لە تازەترین حاڵەتدا، ڕاگەیاندنەکانی دەسەڵات ڕۆژی ۱۲ی گەلاوێژی ۱۴۰٥ هەواڵی لەسێدارەدانی ئومێد بێهزاد و پووریا سەفوەتیان بڵاوکردەوە، دوو تۆمەتبار کە پێشتر دانپێدانانەکانیان لە تەلەویزیۆنی دەوڵەتییەو بڵاو کرابووەوە. بەرپرسانی دادوەری ئیدیعا دەکەن کە ناوبراوان لە جریان شەڕی دوازدە ڕۆژە و چل ڕۆژەکەدا، شوێنی بنکە سەربازییەکانیان داوەتە ئیسرائیل. بەڵام، بڵاوکردنەوەی دانپێدانانی تەلەوزیۆنی، بەتایبەت پێش بەڕێوەچوونی دادگایەکی ئاشکرا و دادپەروەرانە، نەک هەر نیشانەی سەلماندنی تاوان نییە، بەڵکوو بەڵگەیەکی جددییە لەسەر پێشێلکردنی مافی تۆمەتباران و سەپاندنی گوشار بۆ سەریان.

لە هەفتەی ڕابردوودا، ئیسفەهان بووەتە یەکێک لە ناوەندە سەرەکییەکانی ئەم سەرکوتە. لە ۲۸ی پوشپەڕی ۱۴۰۵، عێرفان ئیسفەندیاری و گوڵ‌محەممەد محەممەدی، لە تۆمەتبارانی دۆسیەی ناسراو بەمەیدانی عەلیخانی، لەسێدارە دران. ئەم دۆسیەیە کە ۵۹ تۆمەتباری هەیە، تا ئێستا بووەتە هۆی دەرکردنی لانیکەم ۱۲ حوکمی سێدارە. هەندێک لە تۆمەتباران تەنانەت زیاتر لە جارێک حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێنراوە و هەشت کەسی دیکەش هێشتا لەژێر مەترسیی جێبەجێکردنی حوکمەکەیاندان.

لە درێژەی ئەم پرۆسەیەدا، ئێوارەی ۵ی گەلاوێژ، لە مەیدانی عەلیخانیی ئیسفەهان پەتی سێدارە هەڵواسرا و بنەماڵەی چەند تۆمەتبارێک بۆدوا دیداربانگهێشت کران. بەپێی ئەو وێنانەی لە تۆڕە  کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەکان کراوەتەوە، خەڵک هەوڵیانداوە لە مەیدانەکە کۆببنەوە، بەڵام لەگەڵ توندوتیژیی مەئمووران بەرەوڕوو بوونەتەوە. ڕۆژی دواتر، واتە ۶ی گەلاوێژ، هاووڵاتییانی ئیسفەهانی لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە لەسێدارەدانی دوو خۆپیشاندەری دیکەی مانگی بەفرانبار، ئەبولفەزل سپاهی بادجانی و ئەمیرحوسێن سەفەری حوسێن‌آبادی، هاتنە سەر شەقام. ئامادەبوونی خەڵک لەم ناڕەزایەتییانەدا دەریخست کە دەسەڵات، سەرەڕای کەشوهەوای قورسی ئەمنی، هێشتا نەیتوانیوە ویژدانی گشتی خامۆش بکات.

لە ۹ی خاکەلێوەی ۱۴۰۵، غوڵامحوسێن موحسینی ئێژەیی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری، فەرمانی دا دۆسیەکانی پەیوەندیدار بەهاوکاری لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیللە بارودۆخی شەڕدا بە شێوەیەکی بەپەلە و بەبێ نۆرە پێداچوونەوەیان بۆ بکرێت. ئەو لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای دادوەریدا جەختی لەسەر جێبەجێکردنیخێرا و بێ چاوپۆشیی قورسترین سزاکان کردەوە. ئەم فەرمانە، زەمینەی پەرەسەندنی پەروەندەسازی ڕەخساند لەدژی ئەو کەسانەی کە تۆمەتبار کراون بە بڵاوکردنەوەی زانیاری یاخود وێنەیشوێنە هەستیارەکانلە ڕاگەیاندنەکانی دەرەوەی وڵات.

پێداچوونەوەی بەپەلە و بەبێ نۆرە بۆ دۆسیەگەلێکی کە ڕەنگە ببنە هۆی دەرکردنی حوکمی سێدارە، لەگەڵ سەرەتاییترین بنەماکانی دادپەروەریی قەزاییدا ناتەبایە. لە زۆربەی ئەم دۆسیانەدا، تۆمەتباران لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری هەڵبژێردراوی خۆیان بێبەشن، قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە و دادگاییکردن ڕوون نین و دانپێدانانەکان لەژێر ئازار و ئەشکەنجەدا وەردەگیرێن و پاشان لە تەلەوزیۆنەوە بڵاو دەکرێنەوە. لە کۆماری ئیسلامیدا، دادگا شوێنی دۆزینەوەی ڕاستی نییە، بەڵکوو بووەتە ئامرازێک بۆ پەردەپۆش کردنی بڕیارێکی کە لە پێشدا دراوە.

لە ئاوا بارودۆخێکدا، تۆمەتگەلێکی وەکسیخوڕی،موحاربە” (دژایەتیکردنی خوا) وکردەوە دژی ئاسایشی نەتەوەییئیتر مەرج نییە پێناسەیەکی وردی تاوانێکی دیاریکراو بن، بەڵکوو بوونەتە ئامرازێک بۆ کپکردنەوەی هەر دەنگێکی ناڕازی. دەسەڵات، لە سەردەمی قەیران و شەڕدا، لەبری وەڵامدانەوە بە هەژاری، هەڵاواردن، بێکاری و نەبوونی ئاسۆیەکی ڕوون بۆ نەوەی گەنج، پەنا دەباتە بەر زمانی مەرگ و کوشتن. ئەو گەنجانەی کە دەچنە پای سێدارە، زۆربەیان تەنیا بیست و چەند ساڵێک تەمەنیانە، لە کۆمەڵگەیەکدا گەورە بوون کە پڕە لە هەژاری، سەرکوت، شەڕ و ئایندەیەکی نادیار، و مافی خۆیانە لە دۆخی ئێستا ناڕازی بن.

لەسێدارەدان بەم مانایەدا، بەشێکە لە سیاستی سەرلەنوێ بەرهەمهێنانەوەی ترس لە سەرتاسەری کۆمەڵگەدا. ئامانجەکەی بریتییە لە بێدەنگکردنی شەقام، چاوترسێن کردنی بنەماڵەکان و ڕێگریکردن لە نەوەی گەنج لە دەربڕینی ناڕەزایەتی و بەرگریکردن لە مافەکانی خۆیان. دەسەڵات دەیەوێت خەڵک بڕوا بەوە بکەن کە هەر ناڕەزایەتییەک، هەر نووسینێک و بڵاوکردنەوەی هەر وێنەیەک دەکرێت بێتە هۆی تۆمەتێکی ئەمنییەتی و لە کۆتاییدا سزای لەسێدارەدانی بەدواوە بێت.

بەڵام کاردانەوەی خەڵکی ئیسفەهان لە بەرامبەر پەتی سێدارەی مەیدانی عەلیخانی نیشانی دەدات کە ئەم سیاسەتە، لانیکەم بەو شێوەیەی دەسەڵات دەیەوێت، کارساز نییە. خەڵک، سەرباری مەترسیی دەستبەسەرکردن و سەرکوت، لە بەرامبەر بە سێدارەکان وەستاونەتەوە. ئەوان دەزانن کە لەسێدارەدانی گەنجێک، تەنیا سزادانی تاکێک نییە، بەڵکوو زەبرێکە بەر بنەماڵە، بەر شار و بەر ویژدانی بەکۆمەڵی کۆمەڵگە دەکەوێت.

کۆمەڵانی خەڵکی ئێران نه شەڕی دەرەکییان دەوێت و نە شەڕی دەسەڵات لەدژی خەڵکی خۆی. ئەوان ئاسایش، نان، ئازادی، دادپەروەری، کەرامەتی ئینسانی و ئایندەیەکی ڕوونیان دەوێت. ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر کۆماری ئیسلامی، خیانەت نییە لە وڵات، بەڵکوو بەرگریکردنە لە مافی خەڵک بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان. هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت بە خۆشاردنەوە لە پشت شەڕەوە، بەرپرسیارێتیی سەرکوت و لەسێدارەدان لەسەر شانی خۆی لابات. لەم پەیوەندییەدا ئێمە خوازیاری ئەم داواکارییە ڕوونانەین:

ڕاگرتنی بەپەلەی سەرجەم لەسێدارەدانەکان، بەتایبەت لە دۆسیە سیاسی و ئەمنییەکاندا،

هەڵوەشاندنەوەی حوکمی سێدارەی خۆپیشاندەرانی بەفرانباری ۱۴۰۴، خۆپیشاندەرانی ڕاپەڕینی «ژن، ژیان، ئازادی» و زیندانیانی دیکەی سیاسی،

بەڕێوەبردنی دادگای ئاشکرا، سەربەخۆ و دادپەروەرانە بە ئامادەبوونی پارێزەری هەڵبژێردراوی تۆمەتباران،

کۆتایی هێنان بە ئەشکەنجە، دانپێدانانی زۆرەملێ و بڵاوکردنەوەی دانپێدانانی تەلەوزیۆنی

بێبایەخکردنی هەر دانپێدانانێک کە لەژێر گوشار، هەڕەشە یاخود ئەشکەنجەدا وەرگیرابێت،

پێدانی زانیاری‌ ڕوون دەربارەی دۆخی هەموو زیندانیان و شوێنی ڕاگرتنیان،

و ئازادکردنی بێ شەرتومەرجی سەرجەم ئەو کەسانەی کە تەنیا بەهۆی ناڕەزایەتی، دەربڕینی بیروباوەڕ و بەرگریکردن لە مافی خەڵک لە زیندانداندن.