کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
بابه‌تی گه‌یشتوو

نەشەڕ، نە ئاشتی، هاوکێشەیەکن دژ بەیەک نین

5440838045314784054 121

 

نوسینی: بەهرام جەهان وەتەن(ڕەنجدەر)

 

لە جیهانی ئەمڕۆ و لەژێر حاکمیەتی دەسەڵاتی زلهێزەکاندا، یەک بڕیاری هەڵە دەکرێت هاوسەنگی تەواوی سیستەمی نێودەوڵەتی بگۆڕێت.

لە ماوەی نزیک بە چەند دەیەی ڕابردووەوە، پەیوەندی سیاسی ئەمریکا و ڕژیمی جمهوری ئیسلامی ئێران لەسەر سێ بنەمای سەرەکی سوڕاوەتەوە کە بریتین لە، بێمتمانەیی، فشار، و دانوستان. لەماوەی هەموو ئەو ساڵانەدا هەر کاتێک یەک لایەن هەستی کردووە کە لە مەیدانی فشار و قەوارە لاواز دەبێت، هەوڵی دانوستانی داوە؛ و هەر کاتێک هەستی کردووە کە دەتوانێت بە هێزی سەربازی یان ئابووری دەستکەوتی زیاتر بەدەست بهێنێت، فشارەکانی زیاد کردووە. بۆیە ڕای من بەو جۆرەیە کە نەشەڕ نە ئاشتی کە دەستەواژەیەکی بەربڵاوە بۆ ئەم دۆخەی ئێستا، هاوکێشەیەکن کە دژی یەک نین، چونکە دوو ئامرازن بۆ گەیشتن بە هەمان ئامانج، لێرە دەپرسین چۆن دژبەیەک نیە ئەم دۆخەی نەشەڕ نە ئاشتی.؟ ڕژیمی جمهوری ئیسلامی ئێران لەماوەی هەموو ئەو ساڵانەی حاکمیەتی دەسەڵاتی خۆی، بەردەوام سیاسەتی درێژماوەی بەهێزکردنی دەسەڵاتی جیۆپۆلتیکی و نیزامی بووە، بۆگەیشن بە خەونی زلهێزێکی ناوچەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جهیاندا، کە لەو پێناوەشدا دەستی لە قوتی خەڵکی ناوە و هەژاری و نەداری و سەرکوتی بڵاوە پێکردوە، بێگومان ئەمریکاش بۆمانەوەی وەک و زلهێزی یەکەمی دونیا بەردەوام خەریکی دروست کردنی شەڕو گرژی و دواتر ڕاگەیاندنی ئاشتی بوە، کە بەشێک لەسیاسەتی ئینڤنتی ئەو وڵاتەیە بۆ درێژمەودا، جا لێرەوە دەبینین، لە ئێستادا، گرێی سەرەکی لەنێوان ئەمریکا و ئێران تەنها پرۆگرامی ناوکی نییە، بەبۆچونی من بۆ زۆرێک ڕون بۆتەوە کە زیاتر پرسێکی میدیاییە. بەڵام بۆ گفتوگۆو پیشاندانی بەشێک لە ویستەکان بەتایبەت لە لایەن ئەمریکاوە، دیارە چوار بابەتی سەرەکی لەسەر مێزی ناکۆکییەکانن، داهاتووی پرۆگرامی ناوکی ئێران، دۆخی بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز، هێزە هاوپەیمانەکانی ئێران لە ناوچەکە، و بەڕێوەچونی گەمارۆ ئابوورییەکان. هەر لایەنێک دەیەوێت لەسەر ئەم چوار خاڵە بەرهەمی ستراتیژی گرنگ بەدەست بهێنێت، بۆیەگەرچی دانوستانیش بەشێوەی ڕاستەو خۆیان ناڕاستەوخۆ هەبێت، جیاوازیی بنەڕەتی هێشتا ماوە، کەتا ئەم لەحزە بەدی نەهاتوە و هیچ لایەنێک نەرمی نەنواندوە. لە ناوخۆی ئێران، بەتایبەت دوای کوژرانی عەلی خامەنەی و زۆرێک لە بەرپرسە باڵاکان، دەگوترا و دەگوترێت کە گوایە دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی حاکمیەت پەکی نەکەوتووە و ڕژیم لەسەر پێی خۆی ماوە بەڵام ڕەنگە ئەوە لێکدانەوەیەکی ڕوکارانەو سادە بێت، چونکە لەناخی قوڵی دەسەڵات داری ئێران و سیاسەتی ئەم ماوەیەی ئەوڕژیمە بڕوانین دەبینین سیاسەتێکی پەشۆکاو بەرەو پێشچوە، کە لایەنەکانی بەڕێوەبەرایەتی لە ئێستادا زۆر بەقوڵی جیاوازی سیاسیان لە بڕیاردانا بۆدروست بوە ڕەنگە موجتەباش بە ڕێبەری یەکەم داندرابێت بەڵام فرەکوێخای تازە وەک نەخۆشیەکی کوشندە و کوژەر باڵی بەسەر داگرتووە، هەربۆیە هەموو دەنگەکان یەک نین. بەشێک لە بەرپرسان پێیان وایە پێویستە دانوستان بکرێت بۆ کەمکردنەوەی فشارە ئابوورییەکان و کۆتای ئەو دۆخە کە ڕەنگە دەری نەبڕن بەڵام ئامادەی هەموو سازشێکن، لەولاتر بەشێکی کە ناویان بە تونڕەوان دەرکردوە لە ناو دامەزراوە ئاسایشی و سەربازییەکان و سوپای پازداران، جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە فشار و بەکارهێنانی هێز دەبێت بەردەوام بێت بۆ ئەوەی دەستی ئێران لە دانوستاندا بەهێز بێت. جیاوازیەکان ئاشکرا دیارن، بەڵام هەندێکیش لە شیکەرەوەکان دەڵێن جیاوازی و ناکۆکیە ناوخۆییەکانی ئێران زیاتر لەسەر شێوازی گەیشتن بە ئامانجە، نەک لەسەر خودی ئامانجەکان.

ئەوەی وای کردووە هەندێک جار لە ماوەیەکی کورت مەودادا لە قسەی دانوستان بگوازرێنەوە بۆ هەراوهووری شەڕ، ئەوەیە کە هەردوو لایەن هەوڵ دەدەن پێش هەر قۆناغێکی دانوستان، لە مەیداندا دەستیان بەهێزتر بکەن. بەم شێوەیە، هێرشەکان هەمیشە بە مانای کۆتایی دانوستان نین، هەروەک دانوستانیش بە مانای کۆتایی ململانێ نییە.

لە ئەمریکاش، بڕیاربەدەستان لە نێوان دوو هەڵبژاردە دابەش بوون: یەک لایەن پێی وایە فشارە سەربازی و گەمارۆکان دەبێت بەردەوام بن تا ئێران ناچار بە پاشەکشە بکرێت، و لایەنانی تر پێیان وایە شەڕێکی درێژخایەن تێچووی سەربازی، ئابووری و سیاسیی زۆری هەیە و دەبێت ڕێگایەکی دیپلۆماسی بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکان بەکاربرێت. هەروەها، لە ئێرانیش هەمان ململا‌نێی بیرکردنەوە هەیە، بەڵام هەر دوو لایەن لەسەر ئەوە هاوڕان کە نابێت لە دانوستاندا بە بێ دەستکەوتی ستراتیژی پاشەکشە بکرێت. بەپێی ڕاپرسیەکی نوێ لە ئەمریکا ڕێژەی دەنگی پشتگیری لەشەڕی ئەمریکا دژی ئێران لەتازەترین ئامار یانزە لەسەد برزتربوەتەوە، لە ٪٢٢ ی خەڵکی ئەمریکا لە مانگی شەش بڕوایان بە بەردەوامییدان بە جەنگەکە هەبوە، کەچی لە دوایین ڕاپرسی کەناڵی سی-بی-ئێسیش دا، ئاماری مانگی حەوت لە ٪٣٣ لەگەڵ ئەوەدان جەنگ بەردەوام بێ هەتا ڕژێمی ئێران خۆی بەدەستەوە دەدات و دان بە شکستی خۆیدا دەنێت. و لە نێو ئێرانیش لایەنی توندڕەوان باڵادەستن و خوازیاری شەڕن، بۆیە وای دەبینم دۆخی نەشەڕ نە ئاشتی، هێزی شەڕی باڵاترە کە زۆرێک ناتوانن لێکدانەوەی ئەم دۆخە بەڕونی بکەن کە چەند تول ئەکێشێت.

لە لێکدانەوەی زۆرێک لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان دەوترێت پەیوەندی واشنگتن و تاران گەیشتووەتە قۆناغێک کە ناویان لێ ناوە “talk-fight”؛ واتە هەمان کات دانوستان و ڕووبەڕووبوونەوە. ئەم شێوازە دەتوانێت بە مانگاها یان تەنانەت ساڵانیش بەردەوام بێت، چونکە تا ئێستا هیچ لایەنێک ئامادە نییە لەسەر بابەتە بنەڕەتییەکان وەک هورمز، پرۆگرامی ناوکی و گەمارۆکان سازشێکی گەورە بکات، لەم دۆخە کێ هەیە پێشبینی کۆتاییەکی خێرا بکات.