ڕۆژی سێشەممە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی، پەیام حسێنی پاش بانگهێشتی بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی سزای یەک ساڵ بەندکرانەکەی، بۆ بەندیخانەی ناوەندی کامیاران گواسترایەوە.
ناوبراو بە تۆمەتی ”ئەندامتی لە حیزبە کوردییەکان” سزای یەکساڵ زیندانی تەعزیری و ٥ ساڵ زیندانی تەعلیقی بەسەردا سەپێندرابوو، ئەم سزایە لە کاتێکدایە کە ناوبراو تەمەنی کەمتر لە ١٨ ساڵ بووە. ئەم بەندکراوە لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەسبەسەر و پاش ٤١ ڕۆژ بەندکران،بە دانانی باڕمتەی ٢ میلیارد تمەنی بە شێوەیەکی کاتی و تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگایی کردن ئازاد کرابوو.
