کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتی لە کرماشان و کامیاران

دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتی لە کرماشان و کامیاران 2

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی لە شارەکانی کرماشان و کامیاران، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ڕۆژانی هەینی و شەممە، 2 و 3ی گەلاوێژی 1405ی هەتاوی، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانیفوئاد شادی و ئیسماعیل خاتریئەندامانی ئەنجومەنی خێرخوازانەی گوندیشایەنیسەر بە شارستانی کامیاران، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ماڵەکانیان دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون. هەروەها هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی شاری کرماشان بە ناویعەبدوڵڵا پەشابادیتەمەن 56 ساڵ، ڕۆژی یەکشەممە 4ی گەلاوێژ، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران یان ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵ ئەو سێ هاووڵاتییە، زانیارییەکی ڕوون لە بەردەستدا نییە.