بەپێی دوایین هەواڵەکان، سێ ئەندامی بنەماڵەکەی لە شاری سنە، لە ڕێگای مەریواندا، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە ئۆتۆمبیلەکەیان درایە بەر دەسڕێژی گوللە و دەستبەجێ گیانیان لەدسەتدا.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، “مەهدی تەوەکۆلی” وێنەگری ناسراو و بەرپرسی “ماڵی وێنەگرانی پارێزگای سنە” هاوکات لەگەڵ دایکی و خۆشکەکەی، شەوی یەکشەممە 4ی گەلاوێژ، لە ڕێگای سنە بۆ مەریوان، ئۆتۆمبیلەکەیان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە، بەبێ ئاگاداری دراوەتە بەر دەسڕێژی گوللە و پاش هەڵدێرانی ئۆتۆمبیلەکەیان، بە هۆی سەختی برینەکانیان لە شوێنی ڕووداوەکە گیانیان لەدەستداوە.
