بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ، “کەیومەرس حەسەن بەیگی” سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە 4 رۆژ لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا چارەنووسی دیار نییە.
ناوبراو ڕێکەوتی 31ی پووشپەڕ، بە هێرشی هێزەکانی ئتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک، لە بەردەستدا نییە و لە مافی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
