کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بەڕێوەچوونی ڕێوەڕەسمی ڕێزگرتن لە یادی ئیسماعیل کەریمی لە دووهەمین ساڵی گیانبەختکردنیدا لە شاری کامیاران

بەڕێوەچوونی ڕێوەڕەسمی ڕێزگرتن لە یادی ئیسماعیل کەریمی لە دووهەمی

ڕۆژی پێنجشەممە 1ی گەلاوێژی 1405ی هەتاوی، کۆمەڵێک لە ژینگەپارێزان، چالاکانی مەدەنی و ئەندامانی ئەنجومەنە ژینگەپارێزییەکانی کەوانە، نەجەف ئاباد و کۆڵە سارە، هاوکات لەگەڵ دووهەمین ساڵیادی گیانبەختکردی ئیسماعیل کەریمی، بە بەڕێوەبردنی ڕێوەڕەسمێک ڕێزیان لە یادی ئەو ژینگەپارێزە گرت.

بەشداربووانی مەراسمەکە بە یەک خولەک بێدەنگی بە مەبەستی ڕێزگرتن لە یادی هەموو گیانبەختکردووانی ژینگەی کوردستان، ڕێوەڕەسمەکەیان دەستپێکرد و پاشان بە بەرپایی ڕێپێوانێک بەرەوە شوێنی گیانبەخترکردنی ئەو چالاکوانە، یادی عازیزیان بەرز ڕاگرت. شایانی باسە کە “ئیسماعیل کەریمی”، چی مانگی گەلاوێژی 1403ی هەتاوی، کاتێک لە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکان و لەوەڕگەکانی بەرزاییەکانی گوندی کانی کەشەی شارستانی کامیاراندا بوو، بە هۆی توندی ئاگرەکە بە سەختی بریندار و بە هۆی سەختی برینەکانییەوە، پاش دوو ڕۆژ گیانی بەختکرد.