کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی مامۆستایەکی زانکۆ لە شاری مەهاباد

دەستبەسەرکرانی مامۆستایەکی زانکۆ لە شاری مەهاباد 2 214x300 1

ڕێکەوتی 34ی پووشپەڕی 1405ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە.

بەپێی دوایین زانیارییەکان،بێهنام موزەفەریمامۆستای زانکۆی ئازادی مەهاباد و هاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد، بۆ ماوەی زیاتر لە دە ڕۆژە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی و کۆمەڵگای زانستی ئەو زانکۆیە لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.