کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناروونی چارەنووسی دوو گەنجی کورد لە مەهاباد و سەقز

بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناروونی چارەنووسی دوو گەنجی کورد لە مەهاباد 300x159 1

بەپێی ڕاپۆرتەکان، دوو گەنجی خەڵکی شارەکانی مەهاباد و سەقز، پاش دەستبەسەرکرانیان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە، ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، ڕۆژی چوارشەممە 31ی پووشپەڕی 1405ی هەتاوی،محەممەد مورادیخەڵکی شاری مەهاباد، پاش زەوتکرانی مۆبایلەکەی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە، بە مەبەستی وەرگرتنی کەلوپەلەکانی بانگهێشتی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە، بەڵام لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە. لە هەمان کاتدا ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی شاری سەقز بە ناویفەرەیدوون مستەفاییسەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ حەفتە لە دەستبەسەرکرانی و هەروەها بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، هیچ وڵامێکیان لە لایەن ناوەندە پەیوەندیدارەکانەوە وەرنەگرتووە.