کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی حۆکمی دە ساڵ زیندان بەسەر هاووڵایەتییەکی خەڵکی شاری ورمێ

سەپاندنی حۆکمی دە ساڵ زیندان بەسەر هاووڵایەتییەکی خەڵکی شاری ورمێ 291x300 1

یونس نەبی‌ زادە، هاووڵاتیی ٣٧ ساڵەی کورد لە ورمێ و یەکێک لە بەشداربووانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی“، لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی 10 ساڵ و یەک ڕۆژ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندرا.

ناوبراو، مانگی جۆزەردانی 1403ی هەتاوی، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکانی ڕژیم کرا. ئەو هاووڵاتییە لە لایەن دادگا ئینقلابی ورمێوە بە سەرۆکایەتی قازی نەجەف زادە، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکان“، حوکمی 10 ساڵ و یەک ڕۆژ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە.