رۆژی سێشەممە٣٠ی پووشپەڕ، ئەبووبەکر هووشەنگی یەکێک لە بریندارانی دوایین هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر حیزبی کۆمەلەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئیران گیانی بەختکرد.
ناوبراو رۆژی هەینی ٢٦ی پووشپەڕ، لە ئەنجامی هێرشی درۆنی و مووشەکی کۆماری ئیسلامی بۆسەر ئەو حیزبە بریندار و پاش چەند رۆژ ڕاگرتنی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی بەختکرد. شایانی باسە کە بە گیانبەختکردنی ئەو پێشمەرگەیە، ژمارەی گیانبەختکردووانی هێرشەکەی ڕژیم گەیشتووەسە 10 کەس.
