بەپێی دوایین زانیارییەکان، دوو هاووڵاتی خەڵکی شارستانی قوروە، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە ڕووبەڕووی حوکمی قورسی قەزایی بوونەتەوە.
ئەو دوو شارومەندە بە ناوەکانی “ندا دەدەجانی و ستایش سورابی“، کە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری 1404ی هەتاویدا، لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکرابوون، لە لایەن دادگا ئینقلابی قوروەوە، بە تۆمەتی “هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات و هەروەها کۆبوونەوەی بە مەبەستی تێکدانی سەقامی گشتی“، هەرەیەک حوکمی سێ ساڵ زیندانی تەعزیری، دوو ساڵ دوور خستنەوەی بۆ نیکشەهری پارێزگای سیستان و بەلوچستان و هەروەها 62 قامچیان بەسەردا سەپێندراوە.
