بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، سێ چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی شارستانی ڕەوانسەر، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکراون.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو سێ هاووڵاتییە بە ناوەکانی “خەلیل پەرەندەک، شەهاب سلێمانی و ئیدریس گوڵ محەممەدی“، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکانیان، بە بێ بەڵگەی قەزایی و بەوپەڕی توندوتیژییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران یان ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
