کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

میلیتاریزە کردنی شارەکانی کوردستان و کۆبوونەوەی فەرماندەکانی سپای پاسداران لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات

میلیتاریزە کردنی شارەکانی کوردستان و کۆبوونەوەی فەرماندەکانی سپای

بەپێی دوایین زانیارییەکان، سپای پاسدارانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، ژمارەیەکی زۆری هێزی سەربازی و چەکی قورسی ڕەوانەی سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە.

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا،کورۆش ئاسیابانییەکێک لە فەرماندە پلە بەرزەکانی سپای پاسدارانی ڕژیم، هاوکات لەگەڵ چەندین فەرماندەی دیکەی سپای پاسداران، سەردانی ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان کردووە و لە هەمان کاتدا بڕیاری گواستنەوەی ژمارەیەکی زۆر چەکی قورس و هێزی سەربازی بۆ ناوچە سنوورییەکان دەرکراوە. لە هەمان کاتدا ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەپێی بڕیاری هەنگی مەرزی ڕژیم، هاتوچۆی هاووڵاتیان و کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکانی مەریوان بە گشتی قەدەغە کراوە و فەرمانی تەقەی ڕاستەوخۆ بە هێزەکانی ڕژیم دراوە.