کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی مووشەکی و دروونی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

هێرشی مووشەکی و دروونی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی

بەیانیی ڕۆژی هەینی ٢٦ی پووشپەڕ، بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، بە چەندین درۆن و مووشەک بە ئامانج گیراوە.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، لانیکەم 8 پێشمەرگەی ئەو حیزبە لە ئەنجامی هێرشەکەدا گیانیان بەختکردووە و چەندین کەسی دیکەش بریندار بوون. شایانی باسە کە بە وتەی بەرپرسانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕانی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، ئەگەری هەیە ژمارەی گیانبەختکردووانی ئەم هێرشە بەرزتر ببێتەوە و دۆخی تەندروستی چەند پێشمەرگەی بریندار لە خراپیدایە.